Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:27

لە کەرکووک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانە کوردییەکان قەدەغە کرا

کوردستان TV
100%

پەروەردەی کەرکووک هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان قەدەغە دەکات.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم قوتابخانەکانی شاری کەرکووک کردووە و تێیدا هاتووە کە جگە  لە هەڵکردنی ئاڵای عێراق، نابێت هیچ ئاڵایەکی دیکە لە قوتابخانەکاندا هەڵبکرێت.

بەپێی ئەم بڕیارە بێت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو قوتابخانەی کە خوێندنی کوردین قەدەغەیە.

دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و بەشێکی زۆری ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 لە دامودەزگە فەرمییەکان بووەتە بابەتێکی ڕێگەپێنەدراو.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.