یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه خیسۆس كاساسی ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌مزووانه ده‌گاته شاری به‌غدا بۆ ته‌واوكردنی كاره ئیدارییه‌كان تا به فه‌رمی ده‌ست به ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافیده‌ین بكات.
محه‌مه‌د فه‌ڕحان ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گوتی: ڕاهێنه‌ری ئیسپانی خیسۆس كاساس له‌گه‌ڵ 5 له ئه‌ندامانی یاریده‌ری به‌مزووانه ده‌گه‌نه شاری به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: كاساس له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك، ئیكوادۆڕ، كۆستاریكا و ڤه‌نزوێلا ئه‌نجام ده‌دات. جه‌ختیشی كرده‌وه كه یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزوێلا له‌نێو یاریگه‌كانی عێراق له ڕۆژی 20 یان 21ی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی باسه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خیسۆس كاساس ڕاهێنه‌ری ئیسپانی كردبوو بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.