سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێشنیاری بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكرێته 137 هه‌زار و 500 دینار.
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دابه‌زینی نرخی دینار و دروستنه‌بوونی قه‌یرانی ئابووری و ژیان به‌یه‌كه‌وه پاكێگێكی قورسه، پێشتریش به گرینگییه‌وه باسمان له‌م بابه‌ته كردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بابه‌تی دابه‌زینی نرخی دینار له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراقدایه و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه كه زیان به هاووڵاتییان و له هه‌مانكاتیشدا ئابووری وڵات نه‌گه‌یه‌نێت، بێگومان ئه‌ویش به دانانی پلانێكی بیرمه‌ندانه و گونجاو ده‌بێت.
نووری مالیكی له كۆتایی تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشنیار بۆ حكوومه‌ت ده‌كه‌م له جیاتی نرخی 145 هه‌زار دینار، نرخی دۆلار بكاته 137 هه‌زار و 500 دینار بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی له هاووڵاتییان و ئابووری نیشتمانی كه‌م ببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.