Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:24

وه‌زیری دارایی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ ته‌ندروستی و بازرگانییه‌كانی سلێمانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا بەدواداچوون بۆ گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم کەرتی تەندروستی و ھاووڵاتییان و بازرگان و کاسبکارانی ناو بازاری پارێزگاكه‌ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەم ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێم لە ئۆفیسی شاری سلێمانی لەگەڵ ھەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێم/ سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەو پارێزگایە کۆبووەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی لەگەڵ بەرپرسی یەکەی تەندروستی تایبەت بوو بەو گرفت و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەو سێکتەرە بووەتەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی پێویست لەپێناو چارەسەرکردنی گرفتەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگاکە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی ھاووڵاتییان بە گشتی.

ڕاشیگه‌یاند: ھاوکات بەشێکی تر لە کۆبوونەوەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێم/ سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەک بازرگان بەڕێوە چوو، وەزیری دارایی ھاوشێوەی کۆبوونەوەکانی پێشوتر جەختی کردەوە لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ھەماھەنگ و ھۆکار دەبن بۆ ڕەخساندنی پانتایی زیاتری بازرگانی و نەھێشتنی ڕۆتین بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و لەمپەرانەی بوونەتە ئاستەنگ و بار بەسەر شانی ھاووڵاتییان بە گشتی و بازرگانان و خاوەن پیشەکانی ناو بازاڕەکان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.