خۆپێشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به حكوومه‌تی ئێران به‌رده‌وامه و پێی هاویشته دووه‌مین مانگه‌وه له ئاكامی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی ئێرانی، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی و مانگرتنی قوتابییانی زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش تا دێت توندوتر و فراوانتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووباره دانیشتووانی شاری سنه ڕژانه شه‌قامه‌كانی شاره‌كه و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی و كوژراوه‌كانی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌ربڕی و دروشمی دژ به حكوومه‌تیان گوته‌وه.
هاوكات له شاری تاران و له دهله‌ران و كه‌ره‌ج و سنه دانیشتووان و قوتابییانی قوتابخانه‌كان ڕژانه شه‌قامه‌كان و دروشمی دژ به حكووتیان به‌رزكرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی لوڕستان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تا نیوه‌شه و خۆپێشاندان ساز ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌م كاتانه‌یشدا لاوانی لوڕستان له كاتی چله‌ی نیكا شاكرمی به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و دووپاتیان كرده‌وه كه به‌رامبه‌ر به سته‌می حكوومه‌ت بێ ده‌نگ نابن و هه‌ڵوێست ده‌نوێنن.
خانه‌واده‌ی شیرین عه‌لی زاده كه له خۆپیشاندانه‌كانی شاری تهنكابن به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوو، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ڕۆژی هه‌ینی دادێ ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی له گۆڕستانی باغ ڕه‌زوان له ئه‌سفه‌هان بۆ شه‌هیده‌كه‌یان ڕێك ده‌خه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه برای فریشته ئه‌حمه‌دی كه له شاری مه‌هاباد به گولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هیدكرا، لێدوانی سه‌رۆكی دادگه‌ی پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ڕه‌ت كرده‌وه گوایه ئه‌و گولـله‌ی به‌ر براكه‌ی كه‌وتووه له‌ناو ماڵی خانهوادهیهكهوه ته‌قێنراوه، دووپاتیشی كرده‌وه كه فریشته به گولـله‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هید كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.