ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه تاوتوێكردنی به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕووسه‌وه وای كردووه به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌مباره‌یەوه زۆرتر نیگه‌ران بن له‌وه‌ی ئه‌و تاوتوێكردنه ببێته ڕاستی.
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ڕوونی كرده‌وه کە ئێستا زۆرتر له‌وه نیگه‌رانین به تێپه‌ڕبوونی ئه‌و 9 مانگه‌ی شه‌ڕ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه ببێته ڕاستی.
كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆریای باكوور به بیانووی هه‌ناردنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا بڕێكی زۆر گولله‌تۆپی ڕه‌وانه‌ی ڕووسیا كردووه.
كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا نازانن ئایا ڕووسیا ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی پێ گه‌یشتووه یان نا. گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاودێری ئه‌و چه‌ک هه‌ناردنانه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.