Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:26

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شاری كۆیه‌ فه‌رمانی گرتنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی یاداشتێكی ده‌ستگیركردن كه‌ له‌ دادگای كۆیه‌ ده‌ركراوه‌ و ڕێكه‌وتی 1/11/2022ی له‌سه‌ره‌ و دادوه‌ر دكتۆر هیمداد مه‌جید عه‌لی مه‌رزانی واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، فه‌رمانی گرتن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركراوه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی پۆلیس كراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ "ئێوه‌ ڕێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌سه‌رتانه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی خواره‌وه‌ (شاسوار عه‌بدولواحید) بگرن و بیده‌ن به‌ دادگاكه‌مان، چونكه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی باواجی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

له‌ یاداشته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ده‌بێ پشكنینی ماڵی سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش له‌ شاری سلێمانیدا بكرێ.

له‌باره‌ی جۆری تاوان و مادده‌ی یاساییه‌كه‌ی ده‌ستگیركردنی شاسواردا هاتووه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 240ی یاسای سزادانی عێراقییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.