به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕأبردوودا له پارێزگاكه‌یان 911 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له‌دایكبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە ڕێكەوتی 31/10 بۆ 1/11ی 2022 لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ( 5870) نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە (1134) نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژه‌شی دا: هه‌ر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (911) منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون، كه (475) منداڵیان كوڕ بوون و (436) منداڵیشیان كچ بووە، هه‌روه‌ها (571) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی تر لە ڕێگەی نەشتەرگەرییه‌وه لەدایكبوون.
ته‌ندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری (654) منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و (6) حاڵەتی لە دایكبوونی دووانە و(1446) سۆنەریش گیراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.