سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین تۆڕی قاچاغچێتی نه‌وتی له پارێزگای به‌سڕا ڕاگه‌یاند.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی به دواداچوونه‌كانمان بۆ تۆڕه‌كانی قاچاغچێتی نه‌وت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ ئه‌و چه‌تانه ده‌ركرد كه بوێری ئه‌وه‌یان ده‌كرد مافی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بدزن.
ڕاشیگه‌یاند: به یارمه‌تی خودا، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تر توانیان گه‌وره‌ترین تۆڕ و باندی قاچاغچێتی نه‌وت له پارێزگای به‌سڕا هه‌ڵبووه‌شێنینه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆتایی تویته‌كه‌یدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌ست له هیچ هه‌وڵێك ناپارێزن و شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو شێوه جۆراوجۆره‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.