Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:20

زانکۆی سەڵاحەدین داوای زانیاری لە سێ یەکەمەکانی دەکات

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەڵاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە 02ـی 11ـی 2022 داوای زانیاری لە سێ یەکەمەکانی سەر بە زانکۆکەی دەکات.

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: سەرجەم دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، بۆ سالەکانی 2017 تاوەکو 2022 ئاگادار دەکەینەوە، سەردانی بەشەکانیان بکەن و زانیاری تەواو بە سەرۆکایەتی بەشەکانیان بدەن کە لێی دەرچوونە.

سەبارەت بە هۆکاری ئەم داواکارییە ڕاشیگەیاند: ئەم داواکارییە تەنیا بۆ ئەوەیە کە زانیاری تەواو و گونجاو لەسەر دەرچووانی سێ یەکەمەکان بۆ حکوومەتی فیدراڵ بنێرین.

زانکۆی سەڵاحەدین جەختیشی کردۆتەوە کە لەسەر داواکاری حکوومەتی فیدراڵی ئێمە زانیارییەکان دەنێرین کە بە نووسراوی فەرمی ئەوان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.