ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێو یه‌كێك له جانتاكانی كرێكارێكی چینی‌دا كه له كیڵگه نه‌وته‌كاندا كار ده‌كه‌ن، چه‌ند مادده‌یه‌كی گوماناوییان دۆزیوه‌ته‌وه كه به وایه‌ری كاره‌بایی به‌سترابوونه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا توانرا 6 مادده‌ی گوماناوی بدۆزرێته‌وه كه به وایه‌ری كاره‌بایی به‌سترابوونه‌وه له‌نێو یه‌كێك له جانتاكانی كارمه‌ندێكی چینی كه له كێڵگه نه‌وته‌كانی (cnpc) كار ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای له ئه‌ستۆیه له ده‌رگه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر جانتاكه‌دا گرتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویانه مادده گوماناوییه‌كان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، ده‌ستیشیان به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له مادده گوماناوییه‌كان و هه‌روه‌ها شوفێری تایبه‌تی كۆمپانیا چینییه‌كه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه جانتاكانی هێناوه‌ته نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.