دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 02ـی 11ـی 2022 ئهندریۆس خهمۆ (مامۆسـتا باكـوری) هـونهرمهندی دیاری بواری مۆسیقا و گۆرانی كۆچی دوایی كرد، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند باکووری دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاند: بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان مامۆستا باکووری-م بیست، کە ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی ئاواز و مۆسیقای کوردی هەبووە و خزمەتێکی زۆری هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان مامۆستا باکووری-م بیست، کە ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی ئاواز و مۆسیقای کوردی هەبووە و خزمەتێکی زۆری هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئهندریۆس خهمۆ (مامۆسـتا باكـووری) هـونهرمهندی دیاری بواری مۆسیقا و گۆرانی له تهمهنی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، مامۆستا باكـوری له ڕێكـهوتی 5/11/1928 له شاری كۆیه له دایكبووه و ئهمـڕۆ چوارشهممە 2/11/2022 له شاری ههولێر كـۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.