Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:35

خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ڕفاندنی هاووڵاتییانی كورد و 2 كه‌سی دیكه‌ش ڕفێندران

کوردستان TV
100%


دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، بە ناوەکانی سەید هادی بەهمەنیار و خالق هۆشیار لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، 31ى 10 ى 2022، هونەرمەند خالید هۆشیار تەمەن 32 ساڵ بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە3ى ئۆكتۆبه‌ر، هێزە حکوومەتییەکان سەید هادی بەهمەنیاریان لە شاری پیرانشار ڕفاندووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.