گۆڵپارێزی ئەڵمانی، مانوێل نۆیەر کە گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنه، ئاشکرایکرد بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی پێست، تا ئێستا سێ جار نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە.
مانوێل نۆیەر بەهاوبەشی لەگەڵ یاریزانی تێنس، ئانگێلیک کێربەر، کۆمپانیایەکی تایبەت بە دژەخۆر و بەرهەمەکانی پارێزگاریکردن لە پێستی دامەزراندووە، لە لێدوانێکیشدا بۆ راگەیاندنەکان دەربارەی ناساندنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە، ئەوەی خستەڕوو کە خۆی و یاریزان، ئانگێلیک کێربەر، پێشتر چیرۆکی ئازاربەخشییان لەگەڵ کێشەکانی پێست هەبووە، ئەوەشی ئاشکرا کرد بەهۆی شێرپەنجەی پێستەوە سێ جار نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە.
نۆیەر ئاماژەی بەوەشدا لەبەر ئەوەی هەمیشە لە هەوای کراوەدا مەشق دەکات و کاتەکانی ئاسایی لەناو سرووشتدا بەسەردەبات، زۆر گرنگی بە کرێمی دژەخۆر دەدات.
تیشكیشی خستهسهر ئهوهی بەهۆی ئەو پێکانەی لە لەشیدا روویداوە، ماوەیەکە ناتوانێت یاری بکات، بەڵام 18 رۆژی دیکە بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی جامی جیهانی 2022 دەکات.
راهێنهری یانەی بایرن میونشن، یولیان ناگێلسمان باسی لەوە کرد لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە مانوێل نۆیەر دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە و رایگەیاند: لە دۆخێکی باشدایە، رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە بەرلین دەست بە یاریی بکاتەوە. ئەمە بەپێی رۆژ هەڵدەسەنگێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.