وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، وێنەكان ئامادەكارییەكانی سەربازانی ئۆكرانیا بۆ شەڕ لە وەرزی زستاندا دەردەخەن و پشتڕاستی كردەوە كە "زستانی داهاتوو ئاسانترین نابێت بۆ ئێمە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، جەنگاوەران لە كاتی جەنگدا تا دەتوانن بە ئاسوودەیی و سەلامەتی ئاگاداری پەناگەكانیان دەبن و پەناگەكان لە ژێر زەویدا هەڵكەوتوون.
لە تویتەكەدا وێنەی پەناگەكان هاوپێچ كراوە و تێیدا هاتووە: یەكێك لەم پەناگە كاتیانە بەم شێوەیە دەردەكەوێت، لێرە سەربازەكان دەتوانن بخەون و خواردن دروست بكەن.
لە چوارچێوەیەشدا، بەرپرسانی ئەمنی و شارەزایانی سەربازی دەڵێن: كەشوهەوا دەبێتە فاكتەرێكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ ئەوەی شەڕی نێوان هێزەكانی ئۆكرانیا و ڕووسیا دەچێتە مانگی نۆیەمی خۆیەوە.
ئۆكراینییەكان خۆیان بۆ شەڕی زستانە ئامادە دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.