Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:44

بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆنگرەی 14ی پارتی لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ 3-11-2022 بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت و لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا سەرۆك بارزانی پێشەنگایەكی وێنەیی كردەوە.دواتریش سەرۆك بارزانی گەیشتە نێو هۆڵی كۆنگرەو رێورەسمی كۆنگرەكە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ-ش سەرۆك بارزانی بەبۆنەی دەستپێكردنی چواردەهەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك ،پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری دهۆك چواردەهەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.
بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی  پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.