له نووسینی نه‌جمه‌دین عه‌زیر سمایل،به‌رگی سێیه‌می كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره گهشهكان) كه‌وته به‌ر دیدو و ده‌ستی خوێنه‌ران.
نیاز وایه ، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ناساندن و نمایش له(یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كتێبخانه‌ی تاریق كارێزی له كه‌ركوك بۆ بكرێت، به دیاریش ده‌درێته ئاماده‌بووان.
كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره گهشهكان) به قه‌واره‌ی627 لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره و73 شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد له خۆ ده‌گرێت.
دیزایین و سه‌رپه‌رشتی چاپ،له‌لایه‌ن ، هونه‌رمه‌ند عوسمان پیرداود كاوس بۆكراوه،هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی له‌لایه‌ن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌هائه‌دین جه‌لال مسته‌فا ،سه‌رپه‌رشتی گشتی،له لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار نازم دڵبه‌ند كراوه.
ئا- كامران
به‌رگی سێیه‌می كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره گهشهكان) بڵاو كرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.