دوێنێ چوارشەممە، سەرچاوەیەكی فەرمی لە بانكی ناوەندی عێراق لێدوانیدا لەسەر پێشنیاری نوری مالیكی ، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ 1375 دینار بەرامبەر دۆلار .
ئەو سەرچاوەیە كە ناوی ئاشكرا نەكردووە، بە "بەغداد ئەلیۆم"ی ڕاگەیاندووە، بانكی ناوەندی عێراق بەنیازی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نییە، لە قۆناغی داهاتوودا لە ئاستی نزیك یان دوور و هەر دەستكارییەكیش لەم نرخە لێكەوتەی نەرێنی بەرچاوی دەبێت بۆ دیناری عێراقی و دۆخی ئابووری عێراق.
ئاماژەی بەوەشداوە كە بانكی ناوەندی عێراق نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێستا وەك خۆی دەهێڵێتەوە بەبێ هیچ دەستكارییەك و ئەم بابەتە یەكلایی كراوەتەوە و حكومەتی نوێش لەو بڕیارە ئاگادار كراوەتەوە.
بانكی ناوەندی عێراق : بەنیازی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار نین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.