بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 21.481 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و 3.356 منداڵ داخڵ كراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 258 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 257 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 233 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار بینراون و 533 حاڵەتی هەناسەتوندی و 17 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماركراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17.585 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 379 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 421 سۆنەر و 89 ئیكۆ و 20 نازور ئەنجام دراوە و 387 تیشك گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.