Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:44

لە كۆنگرەی 14 سەركردایەتییەكی نوێ بۆ پارتی هەڵدەبژێردرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022، پارتی دیموكراتی كوردستان 14مین كۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆك دەبەستێت كە سێ رۆژ دەخایەنێت.
لە 14مین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بۆ یەكەمجارە لە شاری دهۆك دەبەسترێت، زیاتر لە هەزار ئەندام تیایدا بەشدارن.
لە میانی 14مین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن و دەنگیش بە پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەدرێت.
لە مانگی ئابدا، هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە لە ئۆرگانەكانی پارتی ئەنجامدرا و زیاتر لە 600 هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو كە 800 ئەندام بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی 14ی پارتی هەڵبژێردران، جگە لە ئەندامانی هەڵبژێردراو بەپێی پەیڕەوی كۆنگرە، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی كۆنگرە، هەروەها لەسەدا 25ی ئەندامانی كۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەبێت هەر چوار ساڵ جارێك كۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام بەهۆی شەڕەكانی دژبە رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، كۆنگرەی 14مینی پارتی دواكەوت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.