Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:41

لەكاتی سك چوون، باشترین خۆراك و خواردنەوەكان چین

کوردستان TV
100%


زۆرێك له‌ هاوڵاتیان ، له‌كاتی سك چوون هه‌ندی خواردن و خورادنه‌وه‌ ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سك چوون ڕزگاریان بێت،به‌ڵام پێوسته‌ ئه‌و خۆرك و  خواردنانه‌ بخۆین خواردنانه‌ ، كه‌ پزیشكی پسپۆر دیاری كردوون.
له‌ م بارییه‌وه‌ "د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك" له‌ نووسینێك دا ئه‌و خۆركانه‌ ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌ له‌ كاتی تووشبوون به‌ سك چوون  بخۆریت كه‌ بریتیتن له‌ :

1.ماست:سەرچاوەیەكی باشی پڕۆبایۆتیكەكانە كە یارمەتی گەشەكردنی بەكتریا بەسوودەكانی ناو ڕیخۆڵە دەدات جگە لە بوونی بڕێكی باش لە ئاو و خێرا هەرس كردنی.

2. مۆز: بە هۆی ئاسان هەرس كردنی و بوونی بڕێكی باش ماددەی پێكتین كە جۆرێك لە ماددە ڕێشاڵیانەیە كە بە ئاسانی دەتوێنەوە، هەروەها ماددەی ئەنیولین كە دەوڵەمەندە بە پڕۆبایۆتێكەكان بێجگە لە بوونی كانزای پۆتاسیۆم.

3. پەتاتەی كوڵاو، هەروەها برنجی كوڵاو بێ تێكردنی زەیت یا ڕۆن.

4. شۆربای مریشك یان ئاوی مریشك (پێویستە پێستەكەی لاببرێت پێش كوڵاندنی)، هەروەها سینگی مریشك یان قەل یا قاز بە كوڵاوی.

5. بلوبێری و شلێك و تووتڕك.

6. هەرمێ و سێو : دوای لێكردنەوەی توێكڵەكەی، هەروەها شەربەتی فرێشی هەرمێ و سێوو كێوی.

7. چای گوڵەبەیبوون و چای نەعناو چای زەنجەبیل و گیراوەی جاترە.

8. شۆڤان.

--- ئەو خواردن و خواردنەوانەی نابێت بخورێن :

1. ئەو خواردنەوانەی ماددەی كاڤیناینان تێدایە وەك چاو قاوەو خواردنەوە گازییەكان.

2. خواردنەوە گازییەكان و كحوولیەكان.

3. خواردنی چەورو سووركراوە.

4. شیرینی و ئەو خواردنەوانەی شەكرو ماددەی شیرین كردنی دروستكراوەی وەك سۆربیتۆڵی تێدایە.

5. پاقلەمەنیەكان و بڕۆكلی و قەرنابیت و بیبەرو سەوزە گەڵاتۆخەكان.

6. شیرو هەندێ لە شیرەمەنیەكان وەك قەیماغ و پەنیر بەتایبەت لەو كەسانەی كێشەی هەرس نەكردنی لاكتۆزیان هەیە.

7. خواردنەوەی بڕی زیاتر لەئاوو گیراوەی دیكسترۆلایت و شلەمەنی ڕێكاپێدراو بۆ خۆپاراستن لە وشك بوونەوەی جەستەو خواردنی چەند ژەمێكی سووك هەنگاوێكی بنەڕەیەتیە لەكاتی سكچوون دا.

وێنەی هەموو كێشەیەكی تەندروستی؛ دەست نیشانكردنی هۆكاری سكچوون بە ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕی هەناوی یا منداڵان زۆر گرنگە پێش بەكارهێنانی هیچ جۆرە چارەسەرێك.

ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.