Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:58

خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.. ناوی ئەو یانانە ئاشکرا بوو کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16

کوردستان TV
100%


دوای بەڕێوەچوونی هەشت یاری دیکە لە دوا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، ناوی ئەو یانانە ئاشکرا بوو کە سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16.

دوای تەواوبوونی یارییەکانی دوێنێ شەو لە کۆمەڵەکانی E, F, G و H هەریەک لە یانەکانی چێڵسی (ئینگلتەرا)، ریال مەدرید (ئیسپانیا)، مانچستەر ستی (ئینگلتەرا)، بێنفیکا (پورتوگال)، میلان (ئیتاڵیا)، لایپزیک (ئەڵمانیا)، بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا) و پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی 16.

بەگوێرەی سیستمی پاڵاوتن، یەکەم یارییەکانی قۆناغی 16 لە رۆژانی 14-15 و 21-22ی شوباتی 2023دا ئەنجامدەدرێن و یارییە دووبارەکانیش لە 7-8 و 14-15ی ئاداری 2023 بەڕێوەدەچن.

ئەنجامی ئەو هەشت یارییەی لە کۆمەڵەکانی E, F, G, H ئەنجام دران بەم شێوەیە بوو:

ریال مەدرید (ئیسپانیا) 5 -  1 سێلتیک (سکۆتلاند)

شاختار دۆنێتسک (ئۆکراینا) 0 -  4 لایپزیک (ئەڵمانیا)

چێڵسی (ئینگلتەرا) 2 -  1 دینامۆ زاگرێب (کرواتیا)

میلان (ئیتاڵیا) 4 - 0 سالزبورگ (نەمسا)

مانچستەر ستی (ئینگلتەرا)3 - 1 سێڤیلیا (ئیسپانیا)

کۆپێنهاگن (دانمارک) 1 - 1 بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا)

یوڤێنتوس (ئیتاڵیا)1 -  2 پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا)

مەکابی حەیفا (ئیسرائیل)1 - 6  بێنفیکا (پورتوگال)

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.