کۆمپانیای گشتیی ھێڵی ئاسمانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق راگەیاند.
پێشتر میدیاکانی عێراق ئەوەیان بڵاوکردبوویەوە کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ھێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر کۆمپانیای گشتیی ھێڵی ئاسمانیی عێراق کە بەھۆیەوە گەشتەکانی کۆمپانیاکە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق راگیراون.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای گشتیی ھێڵی ئاسمانیی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا، گەشتیارانی لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراقدا ئاگادارکردووەتەوە.
راشیگەیاندووە، ئەو کێشە تەکنیکییەی کە لە سیستەمی پلانی فڕۆکەوانیی سەربە کۆمپانیای جێپیسن ساندەرسۆن (jeppesen) دروستبووبوو، چارەسەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.