لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 73 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 96 دۆلار و 50 سەنت و رۆژەکەی بە 96 دۆلار و 16 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ پێنجشهممهش 3 ی 11 ی 2022، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لەسهدا 0،44 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 95 دۆلار و 73 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 89 دۆلار 44 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی ناڕوونییەکان بەهۆی زیادکردن رێژەی سوو لە ئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی رۆڵی هەیە لە دابەزینی نرخی نەوت.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە، بووەتە هۆی ئەوەی کڕینی نەوت گرانتر لەسەر وڵاتان بووەستێت و ئەمەیش کاریگەری هەبووە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
بەڵام نزیکبوونەوەی وادەی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی لێکەوتنەوەی نیگەرانی لە خستنەبازاڕی نەوتدا، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
لەلایەکی دیکەیشەوە هێورکردنەوەی گرتنەبەری رێوشوێنی "حاڵەتی سفر" لە میانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن چین'ەوە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاوە لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕوان دەکرێت داواکاری لەسەر نەوت لەو وڵاتە زیاتر بکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 94 دۆلار و 11 سەنت بۆ 94 دۆلار و 38سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 95 دۆلار و 41 سەنت بۆ 94 دۆلار و 98 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.