Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:23

نرخی غاز بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی لە ئەوروپا تۆماركرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی غاز لە ئەوروپا بە ڕێژەی 9% بۆ سەرووی ئاستی 1400 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجا بەرزبووەوە .
تا كاتژمێر 11:33 بە كاتی مۆسكۆ، گرێبەستی ئایندەی سووتەمەنی شین بۆ مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو بە ڕێژەی 9.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 1400.3 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەك.
بەرزبوونەوەی نرخی غاز لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستاندا دێت و بازاڕەكانی ئەوروپا بەدەست هەڵاوسانەوە دەناڵێنن لە ژێر ڕۆشنایی پچڕانی دابینكردنی غاز لە ڕووسیا بەهۆی سزاكانی ڕۆژئاوا و پچڕانی "نۆرس ستریم-1" لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تێكدەر 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.