Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:15

هه‌نگاوه‌كانی خانزاد مایه‌ی سه‌ربه‌رزین

کوردستان TV
100%


یانەی شەتڕەنجی خانزاد لەسەرەتای دامەزراندنییەوە هەنگاوی باشی ناوە و قۆناغی باشی بریوە، لە قۆناغی سەرەتادا وای کردووە کە یاری شەتڕەنج زیاتر بە خەڵک ئاشنا بکات لە کردنەوەی خولی فێرکردن و خولەکانی راهێنان و دواتر یانەکە لەسەر هەنگاوی راست و درووست قۆناغی باشی بڕیبێت، هه‌روه‌ها لە هەموو وڵات بناسرێت و ببێتە هۆی سەرنجی خەڵک، ئێستا دەتوانین بڵێین یانه‌ی خانزاد هۆکاری سەرەکی بوو بۆ ئاشنابوونی خەلک بە یاری شەتڕەنج. 
دە ساڵی یەکەمی تەمەنی خانزاد زۆر جیاوازە لەگەڵ دووەم دە ساڵی تەمەنی بە جۆرێک لە دوای ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شەترەنج لە ساڵی 2012 نەک تەنها سەرەتای بەنێودەوڵەتی بوونی شەترەنج خانزاد بوو، بەلکو بەنێودەوڵەتی بوونی هەموو شەتڕەنجی کوردستان بوو، ته‌كانێكی گه‌وره‌ی نا به‌رووی نێوده‌وڵه‌تی و درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ له‌گه‌ڵ باڵاترین ده‌سه‌لاته‌كانی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی، لە مێژوی هیج یانەیەکی شەتڕەنجی نەبووە نەک لە عێراق بەڵکو لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە کە لە ماوەی دە ساڵدا بتوانی ئەم هەموو قۆناغە بەسەرکەوتووی ببڕێت و زۆرترن ئامانج بپێکێ و لە یانەیەکی شەتڕەنجی ئاسایی تەنها شارێک ببێتە یانەیەکی ناسراوی نێودەوڵەتی سەرەرای خراپی باری دارایی یانەکە ، کەواتە لێرەدا دڵسۆزی کارگێرانی یانەکەو خانەوادەی شەتڕەنجزانان بە روونی دیارە .
لە لایەن دەستەی کارگێری بە جۆرێک کار لەسەر پێشخستنی جومگە سەرەکیەکانی یانە کراوە ( یاریزان و راهێنەر و دادوەر ... ) کە ڕەنگدانەوەکی روون و ئاشکرای هەیە لە هەموو ناوەندەکانی کە کارو و چالاکی یاری شەتڕەنج ی تێدا ئەنجامدەدرێت، بە خۆشحاڵیەوە دەڵێم جوانترین پاداشت بۆ تۆ بریتیە لەو هەستە خۆشەی کاتێک دەبینیت یەکێک لە ( یاریزان یان دادوەر یان راهێنەر یان ... هتد ) خانزاد سەرکەوتوو دەبێت ... و لە کۆتایی پاڵەوانیەتبیەکان  خەڵات دەکرێت وەک ئەوە وایە کە هەرچی ملوانکەی سەرکەوتن هەیە لە ملی تۆ کراوە.

د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.