خاتوو کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگهیاند، هەوڵی دەرکردنی ئێران دەدەین لە لیژنەیەکی تایبەتمەند لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕەوشی ئافرەت کە پێک دێت لە 45 دەوڵەت ئەمەش بەهۆی بێبەشکردنی ئافرەتە ئێرانییەکان لە مافەکانیان و سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەران.
هاوکات کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزا و تێچووی قورس بەسەر بەرپرسانی توندوتیژی لە ئێران.
گوتەبێژی کۆشکی سپی بە ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هەموو شێوازێکی توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران لە ئێران ڕەت دەکاتەوە و، بەردەوامبوونی کوشتنی خۆپیشاندەران کارێکی تۆقێنەرە و لێپێچینەوە لەگەڵ بکەرانی توندوتیژییەکان دەکەین.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: ئامادەکاریی بۆ دەرکردنی ئێران لە لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.