Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:38

هێزە ئەمنییەكانی ئێران باوكی شەهید كۆمار دەستگیر دەكەن

کوردستان TV
100%

حەسەن دەرئوفتادە ، باوكی شەهید كۆمار دەرئوفتادە، یەكێك لە شەهیدانی راپەڕینی پیرانشار، دەست بەسەر كرا .
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی ئێران هێرشیان كردە سەر ماڵی حەسەن دەرئوفتادە ، باوكی شەهید كۆمار دەرئوفتادە و ڕفاندیان و دەست بەسەریان كرد .
حەسەن دەرئوفتادە لە كاتی مەراسیمی ناشتنی كوڕەكەیدا، كۆماری بە "شەهیدی ئازادی" ناوبردو گوتی: خۆش بەختم كە كوڕەكەم لە پێناو ئازادی شەهید بوو، ئەمەش سەرنجی خەڵكێكی زۆری ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.