سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه لای ئه‌و گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایان و هه‌ڤالانی به‌رێز..
پڕ به‌دڵ سوپاستان ده‌كه‌م و شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه كه من له خزمه‌تی ئێوه‌دابم، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م له دڵه‌وه پێتان بڵێم كه من هه‌رچیه‌ك بم، لای من گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك پێشمه‌رگایه‌تییه و من پێشمه‌رگه‌م، من له‌و كه‌سانه نیم كه هه‌تا ده‌مرێت سه‌رۆك بێت یان به‌رپرس و مه‌سئوول بیت و حه‌ز بكات، من حه‌زم ده‌كرد جه‌وێكی ئاوا و وه‌زعێكی ئاوا دروست ببا له هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌كه، من له‌و كۆنگره‌یه‌دا داوای ئیجازه‌م له ئێوه كردبا، چونكه هه‌موو ده‌ستپێكێك كۆتاییه‌كی هه‌یه و هه‌موو مرۆڤێك چه‌ند گه‌وره بێت و له چ پله و پایه‌كدا بێت نه‌تیجه و ئه‌نجام رۆژێك دێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت، منیش ئینسان و به‌شه‌رێكم وه‌ك هه‌ریه‌كێك له‌و مرۆڤانه.
بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت و بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت رۆژێك كه خوا ئیراده‌ی ته‌واو بوو من به‌جێتان دێڵم، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه شتێكی سروشتی و ته‌بیعییه و به سروشتی وه‌ری بگرن، به‌ڵام له‌وه ده‌چێ ئینشائه‌ڵا له كۆنگره‌ی داهاتوو زووتریش بیكه‌ین من بتوانم ئه‌م ئاواته ته‌حقیق بكه‌م، چونكه من نامه‌وێ مردن له ئێوه جیام بكاته‌وه، به‌ڵكو من ده‌مه‌وێت پێش ئه‌وه به ئێوه بڵێم خواحافیز، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و پارتیش به‌رده‌وام بێت دیاره مادام ئاواتان پێ خۆشه من سوپاستان ده‌كه‌م و له خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم.
هه‌ڤاڵان هه‌ر مرۆڤێك له ژیاندا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌فات بكات، وه‌سیه‌تی له من و كاك ئیدریس كرد، گوتی ده‌بێت ئێوه یه‌ك گیان بن له دوو قاڵبدا، یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، سوپاس بۆ خودا وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئه‌ومان به‌جێ گه‌یاند، نه‌ك یه‌ك گیان له دوو قاڵبدا، هه‌موو وه‌ختێك من ئاماده‌بووم خۆم له جێی كاك ئیدریس دابنێم و له جیاتی ئه‌و بمرم، به‌خوا قه‌ده‌ر به‌ده‌ست مرۆڤ نییه و به‌ده‌ست خودایه، ئه‌گینا هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست من بوایه من خۆم له‌جێی كاك ئیدریس داده‌نا و من بڕۆم كاك ئیدریس بمێنێ، به‌ڵام به‌ده‌ستم نه‌بوو.
ئێستاش هه‌روه‌ك له وتاره‌كه‌مدا باسم كرد، پیرۆزبایی له ئێوه و له هه‌موو لایه‌نگران و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م كه كۆنگره‌كه‌مان كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی ده‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه خۆیان ئاماده‌كردبوو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه ڕێكوپێكتر بێت بتوانین باشتر ئیش و كاره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ین، منیش پێشنیار ده‌كه‌م بۆ ئێوه كه نێچیرڤان كوڕی كاك ئیدریس وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی قبووڵ بكه‌ن و سوپاستان ده‌كه‌م.
ئیتر هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م و ئینشائه‌ڵا كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی ده‌بێت و نه‌وعیش ده‌بێت پشت به‌خوای گه‌وره و سوپاستان ده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.