شاجوانی ئه‌رجه‌نتین و شاجوانی بۆرتۆریكۆ ئاشكرایان كرد كه به‌شێوه‌ی نهێنی هاوسه‌رگیرییان كردووه دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان هه‌بووه.
چیرۆكی عاشقبوونی هه‌ردوو شاجوانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ڕاسیمی شاجوانی جیهان له ساڵی 2020، كاتێك فابیۆلا ڤاڵنتی ته‌مه‌ن 22 ساڵ شاجوانی بۆرتۆریكۆ چاوی به ماریانا ڤارێلای ته‌مه‌ن 26ی ساڵی شاجوانی ئه‌رجه‌نتین ده‌كه‌وێت و عاشقی ده‌بێت.
له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستگرام) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو شاجوانه‌كه هاوسه‌رگیرییان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له 28/10/2022 به‌فه‌رمی چوونه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌كه و ڕاگه‌یاندنی هاوسه‌رگیری هه‌ردوو شاجوانه‌كه، له‌نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ندێك پیرۆزباییان لێ كردووه و هه‌ندێكی تر ڕه‌خنه‌بارانیان كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.