Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:17

دژه‌تیرۆری كوردستان: به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێڵێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە له‌ شه‌نگال چەکدارێک کوژراو و 2 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 18:25 ئه‌نجامدراوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی نەسڕ لە شارۆچكه‌ی شنگال کردۆته‌ ئامانج، بەهۆیەوە چەکدارێکی پەکەکە کوژراوه‌ و 2 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.