Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:15

یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رێكی نوێ واژوو كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی نوێ بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان واژوو كردووه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بە شێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێڕی یانەکەمان، گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر (سەلمان ڕەزه‌وقی خەمیس) واژوو کرد، بە مەبەستی ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپی تۆپی بالەی یانەکەمان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق 2022-2023.

یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕاهێنه‌ری ناوبراو وەرزی رابردوو ڕاهێنەری یانەی (شوڕتە) بووە، پێشتریش وەکو یاریزان یاریی بۆ یانەکانی (کەرخ و شوڕتە) و هەڵبژاردەی عێڕاق کردووە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.