Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:14

محه‌مه‌د حه‌لبووسی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌ بۆنه‌ی به‌ستی كۆنگره‌ی 14 له‌ شاری دهۆك و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا پیرۆبایی له‌ سه‌رۆكی بارزانی كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14 و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

حه‌لبووسی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كردووه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه‌.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شاری دهۆك، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌شدا سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.