Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:31

دوو یاریزانی كورد له‌ پاڵه‌وانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كیك بۆكسینگ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن

کوردستان TV
100%

دوو یاریزانی كورد له‌ پاڵه‌وانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كیك بۆكسینگدا كه‌ به‌ به‌شداری 21 هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو، پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن.

دوو یاریزانی تیمی واكای كوردستانی كیك بۆكسینگ به‌ ناوه‌كانی به‌هێز خۆشناو و هاودین سه‌ڵاح به‌شدارییان له‌ پاڵه‌وانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كیك بۆكسینگدا كرد.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا كه‌ به‌ به‌شداری 21 هه‌ڵبژارده‌ی جیهانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌هێز خۆشناو پله‌ی دووه‌می له‌ یاریی پڕۆفیشناڵی كیك بۆكسینگدا به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌ یاریی كه‌ی وه‌ندا هاودین سه‌ڵاح پله‌ی سێیه‌می له‌نێو تیمه‌ به‌شداربووه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.