Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:27

مژده‌یه‌ك له‌ خوێندنی باڵا بۆ قوتابییانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ 1300 قوتابی تری قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ناویان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو (وردبینی دەکرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوە و لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی کۆنمرەکانیان وەربگرنەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: ئەو دەرچووانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو وردبینی دەکرێت، لە ئێستادا بەپێی کۆنمرەکانیان ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com  لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیا ببنەوە کە ژمارەیان نزیکەی (1300) وەرگیراوە.

گوتیشی: داوا لەو دەرچووانە دەکەین لە هەفتەی داهاتوودا پەیوەندی بکەن بەو کۆلێژ و بەشانەی کە ناویان لێی گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو دەرچووانەش ڕادەگەیەنرێت کە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنیان لەو کۆلێژ و بەشانەی کورسی بەتاڵیان ماوەتەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: تایبەت بە دەرچووانی قوتابخانه‌ کوردییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەهەمانشێوە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.