Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:22

نرخی نه‌وت دابه‌زی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له‌ چین و ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووی ئه‌مه‌ریكا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان، نرخی نه‌وتی برێنت به‌ ڕێژه‌ی 0.2% واته‌ 22 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 94.45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 27 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.3% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 87.90 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.