Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 16:04

باید به‌ڵێن ده‌دات: به‌مزووانه‌‌ ئێران ڕزگار ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی ئازادكردنی ئێرانی دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان دژی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مزووانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیدا.

بایدن له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له‌ كالیفۆرنیا، ده‌یان هاووڵاتی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته‌ی پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی ئێران لێی نزیك بوونه‌وه، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: خه‌متان نه‌بێت، ئێمه‌ ئێران ئازاد ده‌كه‌ین، به‌مزووانه‌ خۆپیشانده‌ران خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن.

بایدن ته‌نیا ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ كرد كه‌ كۆلیژی میراكۆستا له‌ نزیك شاری سان دییگۆ لێی كۆببوونه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ تا ئێستا كۆشكی سپی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بلآونه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 مانگه‌ هاووڵاتییان و قوتاببیانی زانكۆكانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆپیشاندانه‌كانیش دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌ستی پێ كرد كه‌ دوای ئازاردانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.