Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:31

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌ی 14 ئه‌م بڕیارانه‌ دران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له‌ دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك، چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و گۆڕانكاری كران.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و په‌سندكران و گۆڕانكاری كران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو كۆنگره‌ دران بریتین له‌:-

1-  دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران.

2- بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی.

3- پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای دهۆک.

4- بڕیاردرا ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ شەش کارگێڕ کەم بکرێنەوە.

پێشتر په‌یامنێری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی ده‌هێنرێ و كۆنگره‌ كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.