به‌گوێره‌ی نوێترین داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان 630.5 ملیۆن كه‌س تووشی په‌تای كۆڕۆنا بوون، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ڕێژه‌ی 9%ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو نوێترین ئاماری كۆڕۆنای له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا 630 ملیۆن و 550 هه‌زر و 58 كه‌س تووشی په‌تای كۆڤید 19 بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه بریتین له 590 هه‌زار و 440 كه‌س.
به‌گوێره‌ی داتا جیهانییه‌كان ژماره‌ی ئێستای مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بریتییه له 7 ملیار كه‌س، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه دوای 3 ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ته‌نیا ڕێژه‌ی 9%ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی تووشی په‌تاكه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.