Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:28

ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی

کوردستان TV
100%

لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.  

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین کە لە کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە ڕەزامەندی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببن بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی .

فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، کەریم شەنگالی، سەڵاح دەلۆ، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن، و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی .

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە.

پاش کەمێکی دیکە پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستپێدەکات و 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.