Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:22

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

لە دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێستا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستی پێ کرد و سەرۆک بارزانی یەکەم کەس دەبێت کە دەنگ بدات.

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستی پێ کرد.

دەنگدانەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و تێیدا 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن و 9 ئەندامی یەدەگیش دەبێت.

لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، کەریم شەنگالی، فوئاد حوسێن، سەڵاح دەلۆ و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.

پێشتر په‌یامنێری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی ده‌هێنرێ و كۆنگره‌ كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.