Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:28

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دواخرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بڕیار درا کە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دوابخرێت.

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، پاشان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواخرا.

بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، سبەی شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەڕێوە بچێت، بڕیاربوو دەنگدانەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت و تێیدا 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن و 9 ئەندامی یەدەگیش دەبێت.

هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەدا لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، کەریم شەنگالی، فوئاد حوسێن، سەڵاح دەلۆ و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.