Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:55

ئێران رۆژنامه‌نووسێكی كوردی به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردنی له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%


نازیلا مەعرووفیان، خەڵکی سەقز و په‌یامنێری "ڕویداد 24" لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەرکرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، 30 ى 10 ى 2022، نازیلا مەعرووفیان، په‌یامنێری و قوتابی خەڵک سەقز لە شاری تاران ده‌ستگیركرا.
ئەو  په‌یامنێره‌ کە پێشتر لە میدیای "دیدەبان ئێران" کاری کردووە، بۆ بەندی 209ی زیندانی ئێڤین گوازراوەتەوە.

نازیلا مەعرووفیان لە ماڵی یەکێک لە ناسیاوەکانی دەستبەسەرکراوە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئێڤین، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە.

لەم ڕۆژانەی دوایدا، دامودەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆژنامەنووس و چالاکانی میدیایی دەستبەسەرکردوون و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری ئەم دەستگیركراوانه‌ نەداوە.

لەگەڵ تەشەنەسەندن و بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان، چالاکانی میدیایی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، زیاتر لە جاران کەوتووەتە ژێر گوشار و هەڕەشەی دەزگا و ناوەندەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.