بەرپرسێكی بەرگری كۆریای باشوور بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، فڕۆكەیەكی بۆمبهاوێژی ستراتیژی B-1Bی ئەمریكی لە ڕۆژی شەممەدا بەشداری لە مانۆڕە ئاسمانییە هاوبەشە بەردەوامەكاندا دەكات لەگەڵ كۆریای باشوور، ئەمەش وەك نیشاندانی هێزێكە دوای هەڵدانی مووشەكەكانی كۆریای باكوور.
ئەو بەرپرسە بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو، گوتی: بڕیارە فڕۆكەی بی 1 بی (بۆمبهاوێژ) بەشداری لە مەشقەكانی پاشنیوەڕۆدا" بكات لە ڕۆژی شەممەوە.
سیئۆل و واشنتۆن لە كاردانەوەی هەڵدانی مووشەكەكانی كۆریای باكوور، مانۆڕی ئاسمانی هاوبەشیان تا ڕۆژی شەممە درێژكردەوە.
مانۆڕە سەربازییەكانی ئەمریكا و كۆریای باشوور لە گەورەترین مانۆڕەكانی تا ئێستایە و هەردوولا سەدان فڕۆكەی جەنگییان جێگیر كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.