ئەمڕۆ شهممه 05ـی 11ـی 2022 سێیهم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدهچێت، دوای ئەوەی دوێنێ ههینی بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، پاشان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواخرا.
بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، ئهمڕۆ شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەڕێوە بچێت، بڕیاربوو دەنگدانەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت و تێیدا 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن و 9 ئەندامی یەدەگیش دەبێت.
هەر دوێنێ ههینی لە کۆنگرەکەدا لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، کەریم شەنگالی، فوئاد حوسێن، سەڵاح دەلۆ و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.