ڕۆبێرت مالی، نێردەی ئەمریكا تایبەت بە ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند كە سەركردایەتی ئێران ناتوانێت خۆی لە یارمەتیدانی ئەو شتە ڕزگار بكات كە بە "دەستدرێژی دڕندانەی ڕووسیا" بۆ سەر ئۆكرانیا وەسفی كردووە.
مالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: سەرەڕای ئینكاری ئێران، بەڵام بەڵگەكانی بەكارهێنانی ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانانەی كە تاران بە ڕووسیای فرۆشتووە لە دژی خەڵكی سڤیلی ئۆكرانیا، وەك خۆر ڕوونە.
هەروەها ئانالینا بیربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت كە ڕۆژی هەینی لە ئەڵمانیا كۆبوونەوە، ڕێككەوتن لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا : ئێران لە هاوكاریكردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ڕزگاری نابێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.