له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌لمیریا ده‌كات.
یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و هه‌ردوو یاریزان ئێریك گارسیاو ئه‌ندرێس كریستێنسن پێكانیان چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌ی بلاوگڕانا، هاوكات هه‌ریه‌ك له یاریزانان فرانك كێسی و جولێس كۆندێ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ و مێمفیس دێپای و سێرجی ڕۆبێرتۆ به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه دابڕاون و به‌شداری له یاری ئه‌م شه‌و ناكه‌ن.
له سێ گه‌ڕی پێشووی لالیگا بارسێلۆنا سێ سه‌ركه‌وتنی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤیارالل و ئه‌تله‌تیك بلباو و ڤالێنسیا به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و یه‌ك خاڵ و به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگ دێت، ئه‌لمیریاش به سێزده خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی دایه، یاری ئه‌م شه‌و بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ جێرارد پیكێی به‌رگریكاری بارسا كه بڕیاری داوه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بێنێت.
چاڤی هێرناندیز ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ستایشی ئه‌رك و ماندووبوونی پیكێی له ڕیزی بارسا كرد‌و به یه‌كێك له باشترین به‌رگریگارانی جیهان و ئه‌فسانه‌ی بارسێلۆنا وه‌سفیكرد.
سه‌باره‌ت به یاری ئه‌م شه‌ویش، چاڤی ڕایگه‌یاند كه ئه‌لمیریا پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌و یاریزانی به‌توانای هه‌یه‌و له ڕووی خێرایی و گواستنه‌وه‌ی تۆپ بۆ هێڵی هێرشبه‌ر زۆر به‌هێزن، بۆیه ڕاهێنه‌ره‌كه پێشبینی كرد ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه ئاسان نه‌بێت.
ئه‌م شه‌و بارسێلۆنا میوانداری ئه‌لمیریا ده‌كات و وازهێنانی پیكێش له یاریكردن ده‌بێته باسی گه‌رمی یاریه‌كه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.