له ده‌ست پێكی گه‌ری سێزده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی جیرۆنا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مۆنتیلیڤی به‌رێبوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت داڤید لۆپێز سیلڤا گۆلی یه‌كه‌می له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد .
هه‌شت خوله‌ك دواتر ئیڤان مارتین نۆنێز گۆلی دووه‌می بۆ جیرۆنا زیاد كرد ، له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت جۆركا جۆرۆزیتا گۆلێكی بۆ بلباو تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و جیرۆنا چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دوازده بۆ سێزده خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی بلباویش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به بیست‌و یه‌ك خال له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له لالیگادا جیرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بلباو تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.