ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیاری نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندا، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 958 ڕۆژنامەنووس لەجیهاندا کوژراون.
ڤۆلکەر، لە سەرەتای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کە لە ڤیێنا بەڕێوەچوو ئەوەشی زیاد کرد، هەر لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا زیاتر لە هەزار ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون، لەو بارەیەوە گوتی، ئەم ژمارەیە مایەی قبووڵکردن نییە.
ڤۆلکەر، پێی وایە، لەو سەرکەوتنانەی کە لە نزیکەی 50 وڵات کە لەچوارچێوەی پلانی کارکردن دا بەدەست هێنراوە، دروستکردن یان پتەوکردنی میکانیزمەکانە بۆ پاراستنی ئەوانەی کار دەکەن لە میدیا.
ڤۆلکەر، ئاماژەشی پێدا، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەی پڕۆسەکانی کوشتن کەمبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیی هەیە بۆ گرتنەبەری ئەرکی زیاتر بۆ ڕاگرتنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.