Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

مووچەی خزمەتی سەربازیی ناچاری دیاریكرا

کوردستان TV
100%

دوێنی هەینی، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە ڕەشنووسی یاسای خزمەتی سەربازی (داواكردنی ناچاری) دوای دوو ساڵ لە پەسندكردنی یاساكە جێبەجێ دەكرێت، ئەگەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەو شێوەی ئێستا پەسەندی بكات.
وابڕیارە سبەی یەكشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای "خزمەتی ئاڵا"سەربازیی ناچاری بكات.
لەوبارەیەوە سگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەكە بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، تا ئێستا حكومەت یان سەركردە سەربازییەكان هیچ ناڕەزایەتییەكیان بەرامبەر دەركردنی یاساكە نیشان نەداوە.
جەختیشی كردەوە كە ئەم یاسایە پێویستە، چونكە مەترسی پەیوەست بە تیرۆر لە وڵاتدا هەیە و ئەگەر بە شێوەی ئێستای دەربكرێت، ئەوانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایەو تەمەنی خزمەتكردنەكەش بەپێی ئاستی خوێندنی هەر كەسێكی شایستە دیاری دەكرێت، چونكە ئەوانەی بڕوانامەی مامناوەندیان هەیە 18 مانگ، بڕوانامەی ناوەندی 12 مانگ، هەروەها زانكۆ و پەیمانگاكان 9 مانگ، ماستەر یان هاوتاكەی، 6 مانگ، و دكتۆرا 3 مانگ، خزمەت دەكەن.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، كە مووچەكەیان لە نێوان 600-700 هەزار دەبێت و ئەو خۆبەخشانەشی كە ئێستا لە سوپادان، لە خزمەتكردن بەردەوام دەبن تا دەگەنە تەمەنی خانەنشینی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.